هاوکاتی به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌کان له‌ناو جه‌رگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریادا، هێشتاش شوێنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که نه‌زانراوه و به نهێنی ماوه‌ته‌وه له‌پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه که ژماره‌یه‌ک له گه‌وره سه‌رکرده ئاسایشیه‌کانی سوریای تیادا کوژران.
له پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه سه‌رۆکی سوریا ده‌رنه‌که‌وتووه و هیچ ڕاگه‌یاندنێکیشی نه‌داوه و سه‌رچاوه‌کانی ئۆپزسیۆن و وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت دیپلۆماسیه‌کی ڕۆژئاواییش گوتویانه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د وا له شاری لازقیه و له‌وێوه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی چۆنیه‌تی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی کوژرانی سیان له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌ڵام ئاشکرا نییه ئایا سه‌رۆکی سوریا به‌ر له‌و هێرشه یان پاش هێرشه‌که چووه به‌ره‌و شاری لازقیه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.