جه‌نه‌ڕاڵ مه‌ناف تڵاس، ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ی پـێشـتر له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌سه‌د بوو و له‌م دوایـیانه‌دا لێی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لێـدوانێـکیدا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسـایی داوای گواسـتنه‌وه‌ی سیاسی له وڵاته‌که‌ی کرد و هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشـتی ئه‌و هێرشه له‌شـکریـیانه‌ی کرد که ده‌کرێنه سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل.
له یه‌که‌م لێـدوانیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، مه‌ناف تڵاس به‌رپـرسیارێتی گه‌وره‌ی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆی سوریای خسته ئه‌سـتۆی حکومه‌تی سوریا و گوتی ده‌بوایه حکومه‌ت پارێزگاری له گه‌ل و نیشـتیمانه‌که‌ی بـکردایه و به ده‌نگ داواکاریـیهکانیاندا بچوایه نه‌ک به توندوتیژی وه‌ڵامی خه‌ڵکه‌که‌ی بدایه‌ته‌وه.
گوتیشی ئه‌و خوازیاره به زووترین کات ئه‌و خوێن ڕشتنه ڕابوه‌سـتێت و له ڕێـگه‌ی قۆناغێـکی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌م قه‌یرانه وڵاته‌که به یه‌کپارچه‌یی ڕزگاری بـبێت.
پاشـان جه‌نه‌ڕاڵ مه‌ناف تڵاسی ته‌مه‌ن 48 سـاڵ که کوڕی مسته‌فا تڵاسی وه‌زیری پـێشـووی به‌رگری سوریایه و هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی لاوی‌دا هاوڕێـیه‌کی به‌شار ئه‌سه‌د بوو، گوتی ئه‌و هیچ مهرامێـکی نیـیه، واته هه‌وڵ بۆ پۆسـتێـک له ئاینده‌دا نادات، به‌ڵام ئاماده‌یه وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیـیه‌کی ئاسایی ته‌واوی ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی جێبه‌جێ بکات.