ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عێراق داوای له‌و ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیـیه‌ی خۆی کرد که هێشـتا له سوریا ماونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه به‌هۆی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه پاش ئه‌وه هات که دوو ڕۆژنامه‌وانی عێراقی له دیمه‌شق کوژران.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ته‌رمی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌یان ڕاده‌سـتی عێراق کرد. ده‌ڵێن له میانه‌ی شه‌ڕێـکی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆسـیۆندا له دیمه‌شق کوژراون.
عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌رچی له توانایاندا هه‌بێت ده‌یکه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و عێراقیـیانه تاوه‌کو بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌ڕێـنه‌وه.
جێی ئاماژه نزیکه‌ی 87 هه‌زار عێراقی به فه‌رمی له ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریا تۆمارکراون.