Accessibility links

25 شۆفێری عێراقی لە لایەن ڕژێمى سوریاوه‌ دەستگیرده‌کرێن

  • Amir Goran

نزیکەى 12 رۆژە زیاتر لە 25 شوفێرى بارهەڵگر کە خەڵکى شارى موسڵن لەو کاتەى باریان بۆ ئه‌و وڵاته‌ بردووه‌ لە شارى حەلەبى سوریا لە لایەن هێزەکانى حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ دەستگیرکراون و هه‌تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە .
لە بەیاننامەیەکدا محەمەد ئیقبال ئەندامى پەرلەمانى عێراق سەر بە شارى موسڵ داواى لە حکومەت و وەزارەتى دەرەوەى عێراق کردووە بە پەلە کار بۆ ئازادکردنى ئەو هاوڵاتیانە بکه‌ن.
لە لایەکى ترەوە باسم تائی وتەبێژى سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ بە دەنگى ئەمه‌ریکاى ڕاگەیاند ئەو شوفێرانە بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکى نادیار بردوویانن.
جەبر عەبد ڕەبۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکى دا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا سەرسوڕمانى خۆى دەردەبڕێت لە بێ دەنگى حکومەتى عێراق لە بەرامبەر دیار نەمانى چارەنووسى 25 هاوڵاتى وڵاتەکەى.
XS
SM
MD
LG