له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا هێشتا 11 ڕۆژ ماوه بۆ ده‌ستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی 2012 ، به‌ڵام بۆ زۆرێک له وه‌رزشه‌وانان و له دانیشتوانی له‌نده‌ن له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ده‌ستیپێکردوه.
هه‌زاران وه‌رزشه‌وانی به‌شدار له پێشه‌بڕکێکانی ئه‌مساڵی ئۆڵۆمپیاددا، گه‌یشتونه‌ته گوندی وه‌رزشه‌وانان و شوێنه تایبه‌ته‌کانی مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌رزشی.
ئێستا فڕۆکه خانه‌ی هیثرۆ ، له له‌نده‌ن قه‌ره‌باڵغترین ڕۆژانیه‌تی به‌هۆی گه‌یشتنی شانده وه‌رزشیه‌کان و تیمه‌کانی وه‌رزشه‌وانان و هه‌روه‌هاش ئاره‌زوومه‌ندان و هانده‌رانی وازیه‌کانی ئۆڵۆمپیاد.
مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاد له شاری برایتن ی سه‌ر ده‌ریاوه که‌وتۆته ڕێ و ڕێکخه‌رانی ئۆڵۆمپیادی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ک پلانی گه‌وره و به‌رچاویان داناوه بۆ ئه‌و کاته‌ی که له کۆتایی هه‌فته‌دا ده‌گاته له‌نده‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاش ده‌ڵێت کۆمپانیای ئاسایشی (جی 4 ئێس) به‌رده‌وام حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئاگادارکردۆته‌وه هه‌موو کاره‌کانی تایبه‌تن به ناونوسکردنی کارمه‌ندانی ئۆڵۆمپیاد ته‌واو بوون، به‌ڵام له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌و کۆمپانیا ئاسایشیه دانی به‌وه‌دا ناوه هێشتا تێرمی کۆنتراکته‌کانی ته‌واو نه‌کردووه.
به‌ریتانیا داوای 3500 سه‌ربازی تری کردووه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی کۆمپانیای (جی 4 ئێس) نه‌یتوانیوه پڕیان بکاته‌وه.
جۆن کۆنۆڵی ، سه‌رۆکی کۆمپانیای (جی 4 ئێس) ده‌ڵێت ده‌شێت گه‌وره به‌ڕێوبه‌رانی کۆمپانیاکه‌ی، کاره‌کانیان له ده‌ست بده‌ن به‌هۆی ئه‌و شکسته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی کۆمپانیاکه ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و سه‌رنه‌که‌وتنه‌ی کۆمپانیای (جی4 ئێس) له کاره‌کانیدا 35 بۆ 50 ملیۆن پاوه‌ن زیان ده‌که‌ن، واته 54 بۆ 78 ملیۆن دۆلار له‌م ساڵی داراییه‌یدا.
شیکه‌ره‌وه‌ی دارایی ده‌ڵێن زیانی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌کاته له سه‌دا 12 بۆ 13 ی قازانجی ساڵانه‌ی کۆمپانیای (جی 4 ئێس).