زۆر جار باس له‌وه ده‌کرێت ئازادی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستان به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه و پێشیلیه‌کی زۆری لێده‌کرێت و له رۆژی یه‌کشه‌ممه گروپی ڕۆژنامه نووسانی بێسنوری کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌رێمی کوردستان به ڕه‌شترین ناوچه بۆ ڕۆژنامه نووسان ناو ده‌بات.
کاک ئازاد حه‌مه ئه‌مین سه‌رۆکی ساندیکای ڕۆژنامه نووسانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێمه هه‌ر 6 مانگ جارێک ڕاپۆرتێک بڵاو ده‌که‌ێنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پێشلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ر ڕۆژنامه نووسان ده‌کرێت و بێگومان ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌شێکه له پرسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که له رووی هه‌ندی بنه‌مای یاسایی بۆ پێشه‌وه چوه، به‌ڵام گرفتیشی هه‌یه. سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه نووسان ده‌شڵێت زۆر جار ڕۆژنامه نووسیش پابه‌ند نه‌بوه به پرینسیپه‌کانی پرۆفیشناڵی ڕۆژنامه نووسی وه هه‌ندی جاریش هێزه ئه‌منیه‌کان به تاێبه‌تی پۆلیس، زێره‌ڤانی، ئاسایش نه‌یانتوانیوه زۆر مۆدیرنانه به پێ یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کارێکی وادا بکه‌ن.