Accessibility links

عه‌لی مه‌حمود: تا ئێستا زانیاری باوه‌ڕپێکراو له‌سه‌ر چاره‌نووسی مه‌ولود ئافه‌ند نیـیه

  • Ahmad Barzani

مه‌ولود ئافه‌ند

مه‌ولود ئافه‌ند

سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد مه‌ولود ئافه‌ند له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوووه‌ بێسه‌رو شوێن بوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری سلێمانی کرد، به گوێره‌ی وته‌کانی که‌سانی نزیک له‌م رۆژنامه‌وانه.

عه‌لی مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپێنی داکۆکیکردن له مه‌ولود ئافه‌ند ده‌ڵێت تا ئێستا زانیاری باوه‌ڕپێکراو له‌سه‌ر چاره‌نووسی مه‌ولود ئافنه‌ند نیـیه.

به‌ڕێز عه‌لی مه‌حمود ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که هه‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسی مه‌ولود ئافه‌ند پشتڕاست نه‌کراون، وه‌ک گرتنی له لایه‌ن ئێران یان کوشتنی له ژێر ئه‌شکه‌نجه له لایه‌ن ئاسایش، خۆشاردنه‌وه‌ی یان سه‌فه‌رکردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ناوبراو گوتیشی که پاراستنی هه‌ر مرۆڤێک له چوارچێوه‌ی جوگرافیای کوردستاندا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه له‌‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ولود ئافه‌ند له شاری سلێمانی بێسه‌رو شوێن بووه، پاراستنی ئاسایشی ئافه‌ند ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی کاری ئاسایشی سلێمانیه‌وه.
XS
SM
MD
LG