Accessibility links

دوو گه‌شتیاری ئه‌مه‌ریکایی له‌ میسر ده‌ڕفێندرێن


دوو گه‌شـتیاری ئه‌مه‌ریکایی له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک کۆچه‌ره‌وه‌ له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی سینای میسر ڕفێندراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕفێنده‌ره‌کان گوتوویانه‌ ئازادیان ناکه‌ین هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی میسر که‌سێـکی نزیکیان که‌ زیندانی کراوه‌ ئازاد نه‌کات.
کاربه‌ده‌سـتان ناوی دوو گه‌شتیاره‌که‌یان ئاشـکرا نه‌کرد، به‌ڵام گوتیان ژن و پـیاوێـکن.
شایه‌نی باسه‌ له‌م مانگانه‌ی دوایی چه‌ندین گه‌شتیاری دیکه‌ له‌ لایه‌ن کۆچه‌ره‌کانی میسره‌وه‌ ڕفێندراون، به‌ڵام دواتر ئازادکراون.
XS
SM
MD
LG