Accessibility links

هەڵمەتى کۆکردنەوەى یەک ملیۆن ئیمزا بۆ پاڵپشتیکردن لە مانەوەى پارێزگارى موسڵ دەستیپێکرد

  • Amir Goran

پاش ئەوەى نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى سەندنەوەى متمانەى لە ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ کرد و یاداشتێکى دایە پەرلەمانى عێراق بۆ لە کار لابردنى پارێزگارى موسڵ، بزوتنەوەیەکى سیاسى و ژمارەیەک رێکخراوى ناحکومى دژى بڕیارەکەى مالیکى و وەکو پاڵپشتێک بۆ مانەوەى پارێزگارى موسڵ لە پۆستەکەى خۆى دەستیان کردووه‌ بە دابەشکردنى فۆرم بەسەر هەموو چین و توێژەکانى ئەو شارە، تاوەکو یەک ملیۆن ئیمزا کۆبکەنەوە .
قەحتان سامى وتەبێژى پارێزگاى موسڵ لەم بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ئەمە هەڵمەتێکى جەماوەرى و خۆڕستە دوور و نزیک پەیوەندى بە ئێمەوە نیـیە، دەشڵێت لە ماوەى 3 رۆژى دەستپێکردنى هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستا نزیکەى 200 هەزار ئیمزا کۆکراوەتەوە.
XS
SM
MD
LG