کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له ئاهه‌نگی شایـیهکدا له شـاری ئیبهکی هه‌رێمی سه‌مه‌نگانی باکوری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون و زیاتر له 40 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له هۆڵێـکی ئاهه‌نگدا ڕوویدا که تیایدا شـایی کچی ئه‌حمه‌د سه‌مه‌نگانی ده‌گێڕدرا که په‌رله‌مانتار و کاسهیهتیـیهکی ناوداری ناوچه‌که‌یه.
ئه‌حمه‌د سه‌مه‌نگانی له نێو کوژراوه‌کاندایه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی دیکه له نێو برینداره‌کاندان، له‌وانه جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د خان سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ناوچه‌که و ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی دیکه و فه‌رمانده‌یه‌کی پـۆلیس و فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی هه‌رێمه‌که.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خۆکوژه‌که به ناوی پـێرۆزبایییهوه باوه‌شی به ئه‌حمه‌د سه‌مه‌نگانی کردووه و پاشان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌مه‌نگانی له نه‌ته‌وه‌ی ئوزبه‌که و یه‌کێـک له‌و که‌سایه‌تیـیانه‌ی کاتی خۆی له دژی داگیرکه‌ری سۆڤێتی بۆ وڵاته‌که‌ی جه‌نگیوه. هه‌روه‌ها به‌وه ناسراوه که لایه‌نگری سه‌رۆک حامید کارزایی و جه‌نه‌ڕاڵی ئوزبه‌کی عه‌بدول ڕه‌شید دۆسـتمه. له هه‌مان کاتیشـدا نه‌یاری له ناوچه‌که زۆره. تاڵیبان لای خۆیه‌وه ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه ده‌سـتی له هێرشه‌که‌دا هه‌بێت.
سه‌رۆک حامید کارزایی سه‌رزه‌نشـتی هێرشه‌که‌ی کرد و فه‌رمانی دا لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌و باریه‌وه بکرێت.