چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له شـاڵاوێـکی هێزه‌کانی حکومه‌تدا بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی ترێسمه‌ی سه‌ر به پارێزگای حه‌ما زیاتر له 200 که‌س کوژراون.
به‌پـێی چالاکوانان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئابڵۆقه‌ی شـارۆچکه‌یان داوه و کاره‌با و ته‌له‌فۆنیان لێ بڕیوه و پاشـان به تانک و هه‌لیکۆپـته‌ر بۆردومانیان کردووه و دواتر هێزه‌کان چوونه‌ته نێو شـارۆچکه‌که و ده‌سـتیان به کوشـتنی کوێرانه‌ی خه‌ڵکه‌که کردووه.
ده‌ڵێن هێزه‌کانی ناسراو به شه‌بیحه له چه‌ند به‌شێـکی شـارۆچکه‌که گه‌نجیان کۆکردووه‌ته‌وه و گولـله‌بارانیان کردوون و ته‌نانه‌ت هه‌ندێـکیان به چه‌قۆ سه‌ربڕیون و سووتاندووشیانن. ده‌شڵێن خێزان هه‌بووه که له شـارۆچکه‌ی خنێزیره‌وه به‌ره‌و ئه‌وێ هه‌ڵاتبوون هه‌ر هه‌موویان کوشـتوون.
به‌پێـی سه‌رچاوه‌کان کوشـتنکاریـیه‌کان هه‌تا نیوه شه‌و به‌رده‌وام بووه.