ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا نیازی هه‌یه ڤیتۆ له دژی پـرۆژه بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌کاربهێنێت که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه داڕێژراوه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی قورس له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه له دژی ئه‌و شـارانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌رچوون.
گینادی گاتیلۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو و وڵاتانی ڕۆژئاوا پـرۆژه بڕیاره‌که‌یان خسته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وا ئێمه ناهێڵین په‌سه‌ندبکرێت.
گینادی گاتیلۆڤ ده‌ڵێت پـرۆژه بڕیاره‌که ناهاوسه‌نگی تێدایه، چونکه ته‌نها شت به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا ده‌سه‌پـێنێت وه ئه‌وه‌ش له لایه‌ن ڕووسیاوه جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه.
شایه‌نی باسه له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه وڵاتانی ڕۆژئاوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـرۆژه بڕیارێـکیان ئاماده‌کردووه که تیایدا ماوه‌ی 10 ڕۆژ به حکومه‌تی سوریا ده‌درێت تاوه‌کو به‌کارهێنانی چه‌کی قورس ڕابگرێت له دژی ئه‌و شـارانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا نه‌ماون.