ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیادا کۆبوونه‌وه.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیادا، گوتویانه پشتیوانیه‌کانی مۆسکۆ بۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ڕیگه‌دانه به به‌رده‌وامیدانی توندوتیژی له سوریادا.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا پاش وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ سێرگیێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیادا دان به‌وه‌دا ده‌نێن که ڕوسیا (هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کیه‌که‌ی حکومه‌تی سوریا) ده‌ستبه‌رداری پشتیوانکردنی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د نابێت. هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه لاڤرۆڤ جاریکی تریش هه‌ڵوێستی ڕوسیای پشتڕاستکرده‌وه که ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌نی حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنی سوریا توندوتیژیه‌کان ڕابگرن و ده‌شبێت گه‌لی سوریا خۆی بڕیار له ئاینده‌ی وڵاته‌که بدات.
عه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت هێستاش کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده نییه بڕیارێک له‌سه‌ر سوریا بدات .
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕیز یوسف ده‌شڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هێشتاش کاری به‌ڕێوه‌بردن ده‌کات له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا نه‌ک کارکردن بۆ بڕیارێک تا حکومه‌تی سوریا توندوتیژیه‌کان ڕابگرێت.