Accessibility links

به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ یه‌مه‌ن 22 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

Yemen map highlighting Aden, Shuqra and Abyan

Yemen map highlighting Aden, Shuqra and Abyan

کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌کادیمیای پـۆلیس له‌ سه‌نعای پایته‌خت و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 10 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.
ڕووداوه‌که‌ له‌و ده‌مه‌دا بووه‌ که‌ خوێندکاره‌ پـۆلیسه‌کان له‌ ئه‌کادیمیاکه‌ ده‌هاتنه‌ ده‌رێ.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌ کاری ئه‌لقاعیده‌ ده‌چێت، به‌ تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له‌ مانگی پـێـنجه‌وه‌ حکومه‌ت به‌ پـشـتگیری ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتی به‌ هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری کردووه‌ له‌ دژی کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ کردووه‌‌.
XS
SM
MD
LG