ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئنته‌رفاکسی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا چه‌ند که‌شـتیـیه‌کی جه‌نگی ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌نده‌رێـکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌رچوون و به‌ره‌و به‌نده‌ری ته‌رتوسی سوریا که‌وتوونه‌ته ڕێ.
ئاژانسه‌که له سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شـکری دیپـلۆماسیـیه‌وه هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه و گوتی 3 که‌شـتی بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان به سه‌رۆکایه‌تی که‌شـتی دژه ژێر ده‌ریایی ئه‌دمیڕاڵ چاپـنکۆ به‌ندری سیفرۆمۆسکیان جێـهێشـتووه و بڕیاره له ڕێـدا دوو که‌شـتی دیکه‌ی جه‌نگی په‌یوه‌ندیـیان پـێوه بکه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا به‌ڕێبکه‌ون.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویسـتووه ئاشـکرا بکرێت، گوتووشیه‌تی ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌م که‌شـتیـیانه په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی سوریاوه نیـیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌واڵیش هه‌بوون باسیان له‌وه ده‌کرد که‌وا سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیـک له حکومه‌تی ڕووسیاوه گوتوویه‌تی مۆسـکۆ ڕێـگری له هیچ ده‌سـتێوه‌ردانێـکی له‌شـکری له سوریا ناکات.