Accessibility links

لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی پـۆسته‌کان ڕێـکده‌که‌ون

  • Amir Goran

Mosul, Iraq

Mosul, Iraq

بەپێى ڕێکەوتنى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، پۆستى جێگرى پارێزگارى موسڵ پشکى پارتى ده‌بێت و پـۆستى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاش بۆ یەکێتى دەبێـت.
لە ئێستادا هەردوو مەکتەبى سیاسى ئەو دوو پارتە سەرقاڵى دەستنیشانکردنى پاڵێوراوەکانیانن بۆ ئەو دوو پۆستە.
دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای کورده‌کان بۆ نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌، گۆڕانکاری له‌ زۆربه‌ی پـۆست و کۆمیته‌ی نێو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ کران. له‌ کۆی 15 کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ سه‌رۆکایه‌تی 7 کۆمیته‌ به‌ر لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای کورده‌کان که‌وت و وه‌کو ده‌سـتکه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌و پـێی لیستی برایه‌تی لیستی دووه‌م بوو پـۆسـتی جێـگری پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ ئه‌و لیسـته‌ ده‌بێت.
شێخ محێدین مزورى بەرپرسى پەیوەندیەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە موسڵ بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت لە داهاتویەکى نزیکدا ئەو دوو پـۆستە یەکلایى دەکرێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG