Accessibility links

ڕووسیا فرۆشتنی چه‌ک بۆ سوریا ڕاده‌گرێت

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی چه‌کی دیکه‌ به‌ سوریا نافرۆشێت هه‌تاوه‌کو ڕه‌وشه‌که‌ له‌و وڵاته‌ هێورده‌بێته‌وه‌.
ڤیچیزڵاڤ زیرکالن جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هاریکاری ته‌کنه‌لۆجی و له‌شکری ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
زیرکالن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری یاک 130 ناداته‌ سوریا که‌ سـاڵی ڕابردوو گرێبه‌ستی له‌سه‌ر کرابوو. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له‌ گرێبه‌سته‌که‌دا باس له‌ فرۆشـتنی‌ 40 فڕۆکه‌ی جه‌نگی ده‌کرێت‌.
وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ڕووسیا تاوه‌کو هاوکاری له‌گه‌ڵ سوریادا ڕابگرێت. ده‌ڵێن ئه‌و هاوکاریـیه‌ یارمه‌تی له‌ سه‌رکوتکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌دات.
XS
SM
MD
LG