سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما دوێنێ شه‌وی شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا پـیرۆزبایی له لیبیایـیه‌کان کرد به بۆنه‌ی سـازکردنی یه‌که‌م هه‌ڵبژادنی ئازادی خۆیان له پاش ده‌یان سـاڵ له ژێر حوکمڕانی دیکتاتۆری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
سه‌رۆک ئۆباما له به‌یانـنامه‌که‌دا گوتی " به ناوی گه‌لی ئه‌مه‌ریکاوه پـیرۆزبایی له گه‌لی لیبیا ده‌که‌م بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی قۆناغێـکی دیکه‌ی گرنگ به‌ره‌و دیموکراسی، ئه‌مه‌ش له پاش زیاتر له 40 سـاڵ له‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان له ژێر ده‌ستی دیکتاتۆرێـکدا بوو. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مێژوویه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یسه‌لمێنێت که ئاینده‌ی لیبیا له ده‌ستی گه‌له‌که‌یدایه."
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا شـانازی ده‌کات به‌و ڕۆڵه‌ی دیویه‌تی له پـشتیوانیکردن له شۆڕشی لیبیا و هه‌روه‌ها له پاراسـتنی گه‌لی لیبیا. چاویشمان له ڕێـیه بۆ کارکردن له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ لیبیای نوێ‌دا، له‌وانه ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو و ڕێبه‌رانی نوێی وڵاته‌که.
سه‌رۆک ئۆباما له به‌یانـنامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد گرفتی گه‌وره له به‌رده‌می خه‌ڵـکی لیبیا ماوه‌ته‌وه، وه پـێویسته پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له هه‌ندێـک ناوچه‌ی وڵاته‌که ته‌واو بکرێت.
له کۆتایـیدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی گه‌لی لیبیا ده‌توانێت پـشت بـبه‌سـتێت به دۆسـتایه‌تی و پـشـتیوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.