Accessibility links

حسێن کۆچه‌ر : جیاوازی و ناکۆکی قوڵ له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی کوردستانی سوریادا نین


لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی سوریا له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ کۆبونه‌وه‌دان به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌واندنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانی نێوانیان.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ی نێوان پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردی سوریا و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریایه‌ له‌ پاش ئه‌و توندوتیژیانه‌ دێت که‌ له‌ کوردستانی سوریادا ڕوویاندا.
نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌کان یه‌کڕیزی گه‌لی کورده‌ له‌ سوریا و هه‌روه‌هاش کاری پێکه‌وه‌ییه‌، چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێت چ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و چ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش خواستی سیاسیانه‌ی کورد قه‌بوڵ ناکرێت.
حسێن کۆچه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌توانێت ببێته‌ هێزی چاره‌سه‌رکردن بۆ ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی سوریا.
له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی په‌یه‌ده‌ و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، به‌ڕێز کۆچه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ که‌ له‌ تورکیا دامه‌زراوه ‌دژایه‌تی خواسته‌کانی کوردی سوریا ده‌کات و تا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ داننه‌نێت به‌ مافی کوردی سوریادا ئه‌وا وه‌ک په‌یه‌ده‌ هیچ ڕێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵدا ناکرێت.
XS
SM
MD
LG