Accessibility links

دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن : مه‌رج نییه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ مالیکی به‌ مانای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ بێت

  • Balen Salih

دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن

دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن

ژماره‌یه‌ک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی عێراق له‌ کاردان بۆ داواکردنی ئاماده‌ بوونی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌ به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌ مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه‌ کردن.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌کانی ڕکابه‌ری مالیکی له‌‌ کارکردندان بۆ پێشکه‌شکردنی داواکه‌یان به‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڵام هێشتا نه‌بیستراوه که‌سێکیان دیاریکردبێت بۆ پرسیارکردن.
دکتۆر حه‌سه‌ن ده‌شڵێت ناتوانێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ پشتڕاست بکاته‌وه‌ که‌ ئایا سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ به‌شدار ده‌بێت له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا یان نا، به‌ڵام ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ده‌توانێت پرسیاره‌کان بکات که‌ داواکه‌ پێشکه‌ش ده‌کات به‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن کردووه‌.
XS
SM
MD
LG