کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه بۆ وت‌و وێژکردن له‌سه‌ر کۆمه‌لێک بابه‌ت سه‌باره‌ت به ئێران و ئاێنده‌ی ئه‌و وڵاته.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان و نوێنه‌ری حیزب له یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه درێژه‌ی چه‌ند دانه کۆبونه‌وه‌ی دیکه‌یه که له له‌نده‌ن، ستۆکهۆڵم و واشنتن و ئێستاکه‌ش چواره‌مین کۆبونه‌وه له برۆکسڵ به‌رێوه ده‌چێت و وه‌کو دژه به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاته‌ی کۆبونه‌وه‌که ئه‌مجاره‌یان له جاره‌کانی تر گه‌وره‌تر و به‌رینتره. ئاهه‌نگه‌ری هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م کۆبونه‌وه له چه‌ندین پانیل پێکهاتوه بۆ باسکردن له‌سه‌ر داهاتوی ئێران، کێشه‌ی ناو‌کی،سه‌رنج دان به تاقیکردنه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تر وه هه‌ر وه‌ها پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ئازاد بۆ پێکهێنانی گۆڕانی دیموکراتیک.