13 ژولای 23مین ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر عه‌بدولرحمان قاسملۆ سکرتێری پێشینی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه. پاش 23 ساڵ تاوانبارانی تیرۆری قاسملۆ و هه‌ڤاڵانی هێشتا به سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون. پاش ئه‌و ساڵانه ئاخۆ دکتۆر قاسملۆ چ پاشماوه‌یه‌کی به‌جێ هێشت که وا ئه‌مرۆ گه‌لی کورد و کوردستان ئه‌و یاده به‌رز را بگرن؟
له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی راسته‌و خۆی ته‌له / رادیوێ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کاک هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ری کار‌و باری ڕامیاری ده‌ڵێت دکتۆر قاسملۆ جیا له‌وه‌ی بۆ 19 ساڵ سکرتێری حیزب بوو ، به‌ڵکۆ له سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه، له سه‌رده‌می موسه‌دیقه‌وه یه‌کێک له دارێژه‌رانی پێکهاته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو له هێنانی کوڵتوری حیزبایه‌تی بۆ کوردستانی ئێران ، له هێنانی کولتوری کۆنگره و کۆنفرانسی حیزبی ، له پێکهێنانی ده‌ست و پێ نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ حیزب ، له گه‌یاندنی ده‌نگی کورد بۆ دونیای ده‌ره‌وه ، ده‌کرێ بڵێن ته‌نانت د.قاسملۆ رێگا پێشانده‌ری رێبه‌رانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش بوو. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هێشتا به گشتی ره‌هه‌نده‌کانی که‌سایه‌تی د.قاسملۆ شی نه‌کراوه‌ته‌وه و هاوکات به داخه‌وه گه‌وره‌یی د. قاسملۆ و شه‌هیدبونیشی بوه‌ته هۆێ ئه‌وه‌ی ده‌رگای ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ری داخرابیت.