دانیشـتوان له ناوچه‌یه‌کی سه‌رسنووری باکوری لوبنان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا گولـله خومپاره‌یان به ناوچه‌که‌یانه‌وه ناوه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون و 9 که‌سی دیکه برینداربوون.
گوندنشینه‌کانی ناوچه‌ی دۆڵی خالیدی باکوری لوبنان ده‌ڵێن کاژمێر 2 ی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه هێزه‌کانی سوریا چه‌ند گولـله خومپارهیهکیان گرتووه‌ته خانوبه‌ره‌کانی نێو کێڵگه‌کانیان که 5 هه‌تا 20 کیلۆمه‌تر له سـنووره‌کانی سوریاوه دورن.
جگه له‌وه‌ی له‌شـکری لوبنان له ڕاگه‌یاندنێـکی کورت‌دا باسی له ڕووداوه‌که کرد، به‌ڵام هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه حکومه‌تی لوبنان هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.