ئه‌م سه‌ردانه له ناکاوه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کابوڵ له دوابه‌دوای ده‌ستپێکردنه فه‌رمیه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دانوستاندنی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات دێت.
به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌فغانستانی به هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ناودێر کردووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئاسان تر بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه تا بتوانن به قه‌رز چه‌ک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ده‌ست بێنن و هه‌روه‌هاش به‌پێی ئه‌م ناودێرکردنه نوێیه ئه‌فغانستان و ئه‌مریکا هاوکاریه‌کی زۆری بواری به‌رگرییان له نێواندا ده‌بێت.
هه‌ر له پاش کۆبونه‌وه‌که‌یان له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له کابوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان سازدا.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه وه‌ک سیمبۆڵێکی به‌هێزی وابه‌سته‌یی ئه‌مریکا ده‌بینین به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی ئه‌فغانستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا به هیوایه له دره‌نگانێکی ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌فغانستاندا کۆببێته‌وه وه‌ک کۆمیسیۆنی نوێی ئه‌مریکا ئه‌فغانستان.
خانم کلنتن یه‌که‌م جار له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له کابوڵ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌ی ڕاگه‌یاند.
دوابه‌دوای ئه‌م سه‌ردانه له ناکاوه‌ی بۆ کابوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڕوات به‌ره‌و ژاپۆن بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به کۆمه‌ککردنی ئه‌فغانستان که بڕیاره سبه‌ی یه‌کشه‌ممه ده‌ستپێبکات.
وه‌هاش بڕیاره له په‌راوێزی کۆنفرانسه‌که‌ی ژاپۆندا خانم کلنتن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان و پاکستان‌دا کۆببێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر هاوکاری سنوری له نێوان کابوڵ و ئیسلام ئاباددا.