Accessibility links

وڵاتانی دۆسـتی سوریا داوای ده‌رکردنی بڕیاری ژێر به‌ندی حه‌وت له‌ دژی ئه‌سه‌د ده‌که‌ن

  • VOA News

Secretary of State Hillary Rodham Clinton in Paris, July 6, 2012.

Secretary of State Hillary Rodham Clinton in Paris, July 6, 2012.

کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی دۆسـتی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌کانیاندا له‌ پاریس داوایان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد له‌ ژێر به‌ندی حه‌وتدا بڕیار بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆی سوریا ده‌ربکات، ئه‌ویش له‌ پـێناو پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌و داوایه‌ی کرد و گوتی پـێشـتر ڕووسیا و چین به‌ پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان قایل بوون که‌ تیادا داوای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ سوریا ده‌کرێت، بۆیه‌ ئێسـتا پـێویسته‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وه‌ تاوه‌کو بڕیارێـک له‌ ژێر به‌ندی حه‌وتدا ده‌ربکرێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پـلانه‌که‌.
هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه‌، پـێویسته‌ زیاتر کۆمه‌کی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بکرێت و ئامێری باشـتری په‌یوه‌ندیـیان بۆ دابینبکرێت.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ ده‌شڵێت زیاتر له‌ 100 وڵات به‌ ده‌نگێـکی به‌رز ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
XS
SM
MD
LG