وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا لۆران فابیۆس ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا جیابوونه‌وه‌ی عه‌میدی گاردی کۆماری سوریا مه‌ناف مسته‌فا تڵاس نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه بوار بۆ مانه‌وه‌ی حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د نه‌ماوه.
فابیۆس له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاش کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریادا، گوتی هه‌موو لایه‌ک ئه‌مه به گورزێـکی گه‌وره بۆ حکومه‌تی سوریا داده‌نێن، وه مانای ئه‌وه‌یه دهستوپـێوهنده نزیـکهکانی وا تێده‌گه‌ن چیتر بوار بۆ مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د نه‌ماوه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت فابیۆس گوتوویه‌تی مه‌ناف تڵاس له ڕێدایه به‌ره‌و پاریس.
جێی ئاماژه‌یه عه‌مید مه‌ناف تڵاس فه‌رمانده‌ی لیوای 105 گاردی کۆماری سوریا بوو، به‌ڵام وه‌ک باس ده‌کرێت بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکه ئه‌سه‌د متمانه‌ی پـێی نه‌ماوه و له پـۆسـته‌که‌ی لایداوه و ته‌نانه‌ت ڕێـگه‌ی نه‌داوه بۆ پـله‌ی لیوا به‌رزبکرێته‌وه که سـاڵانه له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وتدا ئه‌فسه‌ران پـلهیان به‌رزده‌کرێته‌وه.