جارێـکی دیکه توندوتیژی شاری موسڵی باکوری عێراقی گرته‌وه و دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاواز ڕوویان دا که یه‌کێـکیان خۆکوژی بوو و ئه‌وی دیکه‌یان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بوو. له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 4 که‌س کوژران و 25 که‌سی دیکه برینداربوون.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه که‌سێـکی خۆکوژ که ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆی به‌سـتبوو خۆی له نێو شوێنێـکی بازرگانی گه‌ڕه‌کی ده‌واسه‌ی ناوه‌ندی شـاری موسڵ ته‌قانده‌وه. به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس و نه‌خۆشـخانه‌کان له‌م هێرشه‌دا 4 که‌س کوژران و 12 که‌سی دیکه برینداربوون که برینی هه‌ندێـکیان سه‌خته و سه‌رجه‌میان هاوڵاتی سیڤیل بوون. هه‌روه‌ها زیانی به ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل و فرۆشـگای هاوڵاتیانیش گه‌یاندووه.
ڕووداوی دووه‌م به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس له پاش نیو کاژمێر له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌م بووه و بریتی بووه له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له که‌نار ڕێـگا‌یه‌کی ناوچه‌ی دووڕیانی به‌غدا و له ئاکامدا 13 هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون و 6 ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیانیش ئاگریان تێبه‌ربووه و سووتاون.
به‌پـێی پـۆلیس ته‌قینه‌وه‌که هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسی کردبووه ئامانج، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی هێزه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و ته‌نها زیان به‌ر هاوڵاتیان که‌وتووه.
دوابه‌دوای ئه‌م دوو هێرشه هێزێـکی زۆری سوپا و پـۆلیس به شـاره‌که‌دا بڵاوکرانه‌وه به تایبه‌تی له شوێنی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌دا.