هه‌رچه‌نده وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌یان پێکردووه ئه‌و کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا له قاهیره شکستی هێنا له‌وه‌ی بتوانێت ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا له ژێر چه‌ترێکدا کۆبکاته‌وه ، به‌ڵام توانی به یه‌ک په‌یامی لایه‌نه ناکۆکه‌کان کۆتایی به کۆنفرانسه‌که بێنێت که له ژێر سه‌رپه‌رشتی کۆمکاری عه‌ره‌بدا بوو.
په‌یامی ئه‌م کۆنفرانسه له‌وه‌دا چڕ بووه‌وه که قۆناغی گواستنه‌وه له سوریادا ته‌نها پاش له ده‌سه‌ڵات لاچوونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ست پێده‌کات.
له کۆنفرانسه‌که‌دا تاووتوێی ئه‌و کارنامه‌یه‌ی قۆناغی گواستنه‌وه‌یه کرا که پێشتر له ژنێف ئاماده‌کرابوو له لایه‌ن سوریاییه‌کان خۆیانه‌وه و تیایدا داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی کرابوو وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ ڕێگه‌گرتن له توندوتیژی زیاتر له ناوچه‌کانی سوریادا.
هاوشێوه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌ستانبوڵ، له‌م کۆنفرانسه‌ی قاهیره‌شدا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا له کۆبوونه‌وه‌که کشانه‌وه پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی نوسینی " گه‌لی کورد" له دوا په‌یماننامه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا.
زه‌رده‌شت موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی و ده‌مڕاستی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له سوریا ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی کوردی سوریا هه‌میشه له پێشه‌نگی ئه‌و هه‌نگاوانه‌دا بووه بۆ یه‌کخستنی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن.
ده‌مڕاستی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له سوریا ده‌شڵێت وێڕای ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته ناهه‌موارانه، کورد له سوریا بێ هیوا نابێت له هه‌وڵه‌کان و له‌و ئه‌رکانه‌ش که له ئه‌ستۆیدان، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت نابێت سوریای ئاینده ببێته سوریای یه‌ک نه‌ته‌وه.
زه‌رده‌شت موحه‌مه‌د ده‌شڵێت هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن له‌ناو ئۆپزسیۆنی سوریادا ده‌خوازن په‌یامی هه‌ڵه و نادروست بده‌ن له‌سه‌ر به‌شداری کورد له شۆڕشی سوریادا له ده‌مێکدا له مێژه کورد له سوریا دژی ئه‌م ڕژێمه‌ی سوریا وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ده‌ستی ده‌ره‌کیش ڕۆڵی هه‌یه له‌م ڕه‌وشه‌دا.
له کۆنگره‌که‌ی قاهیره‌دا ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا پشتیوانی خۆیان بۆ له‌شکری ئازادی سوریا ڕاگه‌یاندووه و جه‌ختیش له‌وه کراوه‌ته‌وه گۆڕانکاری له ڕه‌وشی گشتی سوریادا ته‌نها له‌ڕێی گه‌لی سوریا خۆیه‌وه ده‌بێت به پاڵپشتی عه‌ره‌بی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش.
به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌ڵێت گۆڕانکاری له سوریا پێویستی به ژماره‌یه‌ک پره‌نسیپ هه‌یه.
ڕوسیا و چین به‌شدارییان له کۆنفرانسه‌که‌ی قاهیره‌دا نه‌کرد به‌ڵام ڕۆژی 3 شه‌ممه سێرگیێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند له هه‌فته‌ی داهاتوودا له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆندا کۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر شیانه‌کانی کۆتاییهێنان به توندوتیژیه‌کان له سوریادا.
بێ له‌وه‌ش وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساوه باسیان کردووه، مۆسکۆ به‌شداریش ناکات له کۆبونه‌وه‌که‌ی دۆستانی سوریا که بڕیاره له پاریس بکرێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و بڕوایه‌دایه زیاتر له ده‌هه‌زار که‌سی سیڤیڵ له سوریا کوژراون له‌وه‌تای له مانگی سێی ساڵی 2011 ه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا ده‌ستی پێکردووه.
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی یوئێن ئاماژه‌یان کردووه به‌وه‌ی زیاتر له یه‌ک ملێۆن و نیو که‌س له سوریا پێویستیان به کۆمه‌کی مرۆڤانه هه‌یه.