به‌پـێی Institut de Radiophysique که ئنسـتتیوتێـکی تایبه‌ته به توێژینه‌وه له‌سه‌ر سروشتی مادده تیشکده‌ره‌کان و بنکه‌که‌ی له سویسرایه، ئاسه‌واری مادده‌ی پۆلۆنیۆمی تیشکده‌ر به که‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگی یاسر عه‌ره‌فاتی سه‌رۆکی پـێشـووی فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
دارسی کریسـتیان که گوته‌بێـژێـکی ئنسـتتیوته‌که‌یه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه به شێویه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر مادده‌ی پۆلۆنیۆمی 210 به ئاسـتێـکی به‌رز به جلوبه‌رگ و فڵچه‌ی دان و کڵاوه‌که‌ی سه‌ری عه‌ره‌فاته‌وه دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد هیچ له ڕاپـۆرته پـزیشـکیـیه‌کانی عه‌ره‌فاتدا نه‌هاتووه باس له بوونی نیشـانه‌کانی ژه‌هراوی بوون به پۆلۆنیۆمی 210 بکات.
فڕانسوا بوچد به‌ڕێوه‌به‌ری ئنسـتتیوته‌که به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی جه‌زیره‌ی گوتووه تاکه ڕێگه‌یه‌ک بۆ پشـتڕاستکردنی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌فات به پۆلۆنیۆم گیانی له‌ده‌سـتداوه یان نا، ئه‌وه‌یه گۆڕکه‌ی هه‌ڵبدرێته‌وه و پشـکنین بۆ ئێسکوپـروسکی بکرێت.
سوهای هاوسه‌ری عه‌ره‌فات له لێـدوانێـکیدا بۆ که‌ناڵی جه‌زیره له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئه‌و داوا هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌که‌ی عه‌ره‌فات ده‌کات تاوه‌کو ڕاستیـیه‌که ئاشـکرا بکرێت.
جێی ئاماژه‌کردنه یاسر عه‌ره‌فات پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی له 12 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2004 دا له ناکاو باری ته‌ندروسـتی تێـکچوو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا کرا و له‌وێ له 11 ی مانگی یازده‌ی هه‌مان سـاڵ له ته‌مه‌نی 75 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.