له پاش ڕێـکه‌وتنێـکی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان، جارێـکی دیکه پاکسـتان ڕێگاوبانه‌کانی خۆی به ڕووی ئه‌و ماشێنانه کرده‌وه که که‌لوپه‌ل له ڕێگه‌کانی وڵاته‌که‌یه‌وه بۆ هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌گوێزنه‌وه.
هه‌ر له به‌نده‌ری شـاری که‌راچیـیه‌وه هه‌تا ده‌گاته سه‌ر سـنووره‌کانی پاکسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا جارێـکی دیکه هاتوچۆی ماشێنه بارهه‌ڵگره‌کان ده‌سـتیپـێـکرده‌وه. هاوکات کۆمه‌ڵه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵـگری پاکسـتان داوایان له حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان کرد ڕێوشوێنی پـێویستی زیاتر بۆ سه‌لامه‌تیـیان بگرێته‌به‌ر.
دوێنێ سێشه‌ممه پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌وه‌ی حکومه‌تی پاکسـتان بڕیاره‌که‌ی ده‌رکرد، تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان په‌یمانیان دا به‌رده‌وام بن له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر کاروانی ماشێنه بارهه‌ڵگره‌کانی ناتۆ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌تایی خۆی له‌و باره‌یه‌وه دا پاش ئه‌وه‌ی به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا پاکسـتانیـیه‌که‌ی حنا ڕه‌بانی خار کرد و گوتی جێگه‌ی مه‌خابنی هه‌ردوو لایه ئه‌و زیانانه‌ی به هه‌ردوو وڵات که‌وتوون له ئاکامی شه‌ڕی دژه تێرۆردا. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی به له‌شـکری پاکسـتان که‌وتوون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه پاکسـتان ده‌روازه‌کانی وڵاته‌که‌ی به ڕووی ناتۆ داخست پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ بۆ سه‌ر بنکه له‌شـکریـیه‌کانی پاکسـتان له نزیک سـنووره‌کانی ئه‌فغانسـتان 24 سه‌ربازی پاکسـتان کوژران.