Accessibility links

موسڵ ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ کاره‌بای خۆی به‌ سوریا بدات

  • Amir Goran

حکومه‌تی خۆجێی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ بڕیارێـکی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراقیان ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ تیایدا داوای بڕێنی 50 میگاوات له‌ به‌شـی کاره‌بای پارێزگاکه‌ ده‌کات، تاوه‌کو به‌ وڵاتی سوریا بدرێت.
پارێزگاری موسڵ له‌ لێـدوانێـکیدا ڕایگه‌یاند به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کار به‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق نا‌کرێت.
قه‌حتان سـامی گوته‌بێژی پارێزگاری موسڵ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌م بڕیاره‌ سیاسیـیه‌، وه‌ کێشه‌ سیاسیـیه‌کان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌شـکێته‌وه‌.
حاجی حه‌سه‌ن پـیسۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ئه‌ویش به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت شـاره‌که‌ خۆی پـێویسـتی به‌ دوو هێنده‌ی ئێسـتا کاره‌با هه‌یه‌.
XS
SM
MD
LG