Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی: له‌ ئێسـتادا ده‌نگی زۆر که‌م هه‌ن بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی


عه‌بدول سه‌لام مالیکی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌ لیستی ده‌وڵه‌تی قانون، داوای له‌ قه‌واره‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق کردووه‌ که‌ دیالۆگی کراوه‌ به‌پـێی بنه‌ماکانی ده‌سـتور قبوڵ بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی‌ ئێسـتای عێراق.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ته‌نها داوای په‌رله‌مانتارێـکی ده‌وڵه‌تی یاسا نیـیه‌، به‌ڵـکو ئه‌مه‌ داوای هه‌موو لیستی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیـیه‌.
پاشـان سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئێسـتا هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن نه‌ک هه‌ر ده‌نگی ته‌واو بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ نیـیه‌، به‌ڵـکو زۆر که‌میشن‌.
XS
SM
MD
LG