ڕۆژنامه‌یه‌کی تورکی بڵاویکردووه‌ته‌وه که سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌که‌ی مانگی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی تورکیایان به‌ردایه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی بڵاوکرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد به‌شـار ئه‌سه‌د سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌که خۆی به ئاسـمانی سوریادا کردووه که له ڕابردوودا سێ جار له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌زێنراوه.
شایه‌نی باسه تورکیا ده‌ڵێت ڕاسته فڕۆکه‌که‌ی خۆی به ئاسـمانی سوریادا کردووه، به‌ڵام پاشـان بۆ ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ودواتر له لایه‌ن هێزه‌کانی سوریاوه خراوه‌ته خوارێ.
ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت به‌شار ئه‌سه‌د گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیدعایه‌ی تورکیا ڕاست بێت، ئه‌وا به‌بێ هیچ دوو دڵیـیه‌ک داوای لێبوردن له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌که ده‌کات.
ڕۆژنامه‌که لێشی پـرسیوه ئایا شیانی هه‌یه گرژیـیه‌کانی ئێسـتای نێوان سوریا و تورکیا بـبنه مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا؟. ئه‌سه‌د له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕێگه نادات ئه‌و گرژیـیانه بـبنه مایه‌ی شه‌ڕێـکی ڕاسته‌وخۆ له نێوانیاندا، چونکه به زیانی هه‌ردوولادا ده‌که‌وێته‌وه.