ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی باشوری عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شـاری دیوانیـیه ڕوویدا که نزیکه‌ی 150 کیلۆمه‌تر له باشوری به‌غداوه دوره. پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ته‌قینه‌وه‌که ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له به‌شێـکی شـاره‌که دا.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی دیکه له نزیـک شـاری که‌ربه‌لا ته‌قینه‌وه و تیاندا ئه‌و شیعه ئاینزایانه کرابوونه ئامانج که به‌ڕێ‌بوون به‌ره‌و که‌ربه‌لا تاوه‌کو به‌شـداری له مه‌راسیمه‌کانی له دایکبوونی ئیمام مه‌هدیدا بکه‌ن. له‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه به لایه‌نی که‌م 4 که‌س کوژران و 21 که‌سی دیکه برینداربوون.
جێی ئاماژه‌یه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیـدا توندوتیژیـیه‌کان له عێراق زیادیان کردووه و هه‌ر له ماوه‌ی مانگی شه‌شی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌و هێرشانه به لایه‌نی که‌م 237 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.