له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕکابه‌ره‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی، هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی عێراق که به هاوپه‌یمانی شیعه‌کان ناسراوه لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تیی پێکهێناوه بۆ ڕیفۆرم کردنی سیاسیانه وه‌ک هه‌نگاوێکی نوێ به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر بێت‌و پرۆسه‌ی ڕیفۆرم کردن له عێراقدا ته‌نها سنوردار بێت بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ئه‌وا ده‌شێت نه‌توانێت هه‌نگاوێکی گه‌وره بنێت به ئاڕاسته‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ده‌یخوازێت، به‌ڵام ده‌شڵێت له‌م هه‌نگاوه‌دا هه‌ڵوێستی لایه‌نی سه‌دریه‌کان گرنگه.
به‌لای ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانیه‌وه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بسه‌ندرێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م لیژنه‌یه پێکهێنراوه.
نوسه‌ر و چاودێری سیاسی ( ڕێبین ڕه‌سوڵ ) ه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی دره‌نگ که‌وتوه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه له ده‌مێکدایه بوونی متمانه به‌و جۆره هه‌وڵانه نه‌ماوه که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌یانگرێته به‌ر.
ڕێبین ڕه‌سوڵ له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر لایه‌نه ناکۆکه‌کانی وڵاته‌که ڕێبکه‌ون ئه‌وا ده‌شێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت باشترین چاره‌سه‌ر بێت بۆ ڕه‌وشی عێراق تا هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و قه‌یرانه‌ی له وڵاته‌که‌دا هه‌یه بچێته قۆناغێکی تره‌وه و هه‌روه‌هاش گۆڕانکاری له هاوسه‌نگی هێز له ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بێته ئاراوه .
له ئێستادا داوا له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی ده‌سبه‌جێی قه‌یرانی عێراق تا ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان بگوێزرێنه‌وه بۆ ناو شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که و جارێکی تریش عێراق بخزێته‌وه نا شه‌ڕێکی ناوخۆیی به شێوه‌یه‌ک ئاینده‌ی عێراق بخاته مه‌ترسیه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ دلێر عه‌بدولقادر و ڕێبین ڕه‌سوڵ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.