کۆفی ئه‌نانی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌شـدار له کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا له جنێڤ له‌سه‌ر پـلانێـک ڕێـکه‌وتوون بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی گواستنه‌وه له سوریا که مه‌به‌ست لێی به‌دیهێنانی ئاشـتیـیه له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌نان گوتیشی ده‌بێت که‌سـانی سه‌ر به حکومه‌ت و هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسیۆن به‌شـداری له‌و حکومه‌ته‌دا بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن پاش کۆنگره‌که گوتی ڕێکه‌وتنی جنێڤ ڕێـگه له به‌رده‌م حکومه‌تێـکی گواستنه‌وه‌ی پاش ئه‌سه‌د خۆش ده‌کات.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێز له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ناکات.
لاڤرۆڤ گوتیشی له ڕێـکه‌وتنه‌که‌دا نه‌هاتووه هیچ جۆره حکومه‌تێـکی گواستنه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵـکی سوریادا بسه‌پـێنرێت.