Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: ئێران ده‌ترسێ گه‌ر خۆی به‌هێز نه‌کات نه‌توانێت ده‌وامی هه‌بێت

  • Shayan Pasha

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری : ئێران هه‌ست ده‌کات بوونی خۆی که‌وتۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری : ئێران هه‌ست ده‌کات بوونی خۆی که‌وتۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا كردووه‌ ئه‌گه‌ر سزاكانی‌ ئه‌ورووپا له‌سه‌ر كه‌رتی‌ نه‌وتی‌ ئێران جێبه‌جێ‌ بكرێت ئه‌وا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان ده‌بێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپا چه‌ختی کردۆته‌ سه‌ر سه‌پاندنی سزاکان به‌سه‌ر که‌رتی نه‌وتی ئێراندا هه‌ر له‌ ‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ نه‌وت له‌ ئێران نه‌کڕێت هاوکات کۆریای باشووریش ده‌ڵێت له‌ سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه‌ نه‌وت له‌ ئێران ناکڕێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆله‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ سوید له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ پێی وابوو کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وتۆته‌ دۆخێکی دژواره‌وه‌ و جگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن هیچی پێناکرێت و به‌شێك له‌ بشتبه‌ستنی ئێران به‌م هه‌ڕه‌شانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئێران هێزیکی گه‌وره‌یه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و پـێـیوایه‌ به‌ پێداگیری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی ده‌توانێت به‌شێك به‌رێت واته‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ ئه‌فغانستان و پاکستان و که‌نداو و عێراق و هه‌روه‌ها لوبنان هه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG