Accessibility links

خالید شوانی: عێراق به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیار ده‌ڕوات گه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌ستوری نه‌گیرێته‌به‌ر

  • Shayan Pasha

سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئه‌حڕاری سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند که‌ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مالیکی ناکه‌ن له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا، وه‌ گوتی فراکسیۆنه‌که‌یان له‌ مالیکی ناپرسێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یاره‌کانی مالیکی واژوویان کۆکرده‌وه‌ ئه‌و کات فراکسیۆنه‌که‌یان 40 واژووی خۆی ده‌خاته‌ سه‌ر بۆ ته‌واوکردنی رێژه‌ی یاسایی به‌ مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی سه‌درییه‌کان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرتووه‌، گوایه‌ به‌هۆی پێگه‌ی سیاسیان له‌ ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی نایانه‌وێت ببنه‌ پێشه‌نگی ئه‌و کاروانه‌ی ده‌یه‌وێت متمانه‌ له‌ مالیکی بسه‌ندرێته‌وه‌.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:50 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG