Accessibility links

ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ تێڕۆری ڕێبه‌رانی کورد له‌ بێرله‌نی ئاڵمان

  • Salah Piroty

رێستورانی میکۆنوس که‌ ڕێبه‌رانی کورد تێێدا کوژران.

رێستورانی میکۆنوس که‌ ڕێبه‌رانی کورد تێێدا کوژران.

هه‌ر وه‌ک له‌ ڕاپۆرتی ناوه‌ندی به‌ڵگه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له‌ ئه‌یاله‌تی که‌نه‌دیکت‌ له‌ ئه‌مریکا دا هاتوه‌، له‌ 10ی مانگی چواری 1997ی زاینی دادگای فیدراڵی ئالمان له‌ شاری بێرڵن، پاش سێ ساڵ و نیو لیکۆڵینه‌وه‌‌ بریاری دا که‌ کاربه‌ده‌ستانی بالای کۆماری ئیسلامی ئیران بریاری کوشتنی دوکتور محه‌مه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران، فه‌تاح عه‌بدولی، نوێنه‌ری حیزب له‌ ئوروپا، هومایون ئه‌رده‌ڵان، نۆێنه‌ری ئه‌و حیزبه‌ له‌ ئاڵمان و نوری دێهکوردی، دۆستێکی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی دا که‌ له‌ 17ی مانگی 9ی 1992ی زاینی له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئیتلاعای ئیران و هوکارانی نیو خۆی شاری ئالمان به‌ هاوکاری بالیوزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ ڕێستورانی شاری برلێنی ئالمان ئه‌و پلانه‌ی کوشتنه‌یان به‌رێوه‌برد، له‌ کاتێکدا دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ گه‌ڵ چه‌ند که‌س له‌ ئۆپۆزسیونی ئێران پاش به‌شداریکردن له‌ کۆنگره‌ی ئینترناسیولیست کۆبوونه‌وه‌ی هه‌بوو.

سه‌ید حوسین موسه‌ویان له‌ماوه‌ی ساله‌کانی 90 بۆ 97 زاینی، واتا له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کوشتنانه‌دا‌، باڵیۆزی ئێران له‌ شاری بێرڵێنی ئالمان بوو. به‌ڵام ئیستا ناوبراو له‌ زانکۆی پرنستنی ئه‌مریکا دا یاریده‌ده‌ری لیکۆڵینه‌وه‌یه‌.

له‌ کاتی گه‌رمه‌ی کاری دادگای برلین دا، به‌شی دادوه‌ری ده‌ستوری گیرانی سێ لوبنانی و کازمی دارابی ده‌دات که ناوبراو‌ پلان دانه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی کوشتن بوون. موسه‌ویان، وه‌ک باڵیؤزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ وتویژیکی دوای کاره‌ساته‌که‌ دا حاشای له‌ بڕیاری دادگای ئالمان کرد.

موسه‌وی: " به‌لام ئه‌من دڵنیام ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی ئاڵمان نیه‌ و پاشان بڕیاری کۆتایی له‌ لایه‌ن سه‌رؤکی دادگا و دادوه‌ره‌وه‌ ده‌درێت و له‌ ئه‌و باره‌شه‌وه‌ دڵنیام که‌ هیچ کات دادگا ئه‌و ئیدعایه‌ ناکات، چونکه‌ له‌ دست تیدانه‌بوونی خۆمان دڵنیام."

جه‌‌‌‌عفه‌ر حامیدی که‌ ئه‌ندامی پیشووی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران بوه‌ و ئیستا له‌ به‌شی زانست له‌ زانکوی نۆروێژ وانه‌ی زانستی‌ ده‌ڵێته‌وه،‌ پێداده‌گریت که‌ ‌مادام بڕیاری کوشتنه‌کان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ دراون، بی گومان باڵیۆزی ولاته‌که‌ش راسته‌ و خۆ ده‌ستی ده‌ تێرۆره‌که‌دا بوو.

حامیدی: "له‌ سه‌ر حوسێنی موسه‌ویان یان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئیراندا و له‌ وڵاتی ئاڵماندا بوون، له‌ کاتی تیرۆری دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی ، ڕێبه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی دیکه‌مان، ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ئیقرار به‌ ئه‌و تێرۆره‌. وه‌ختێک دادگای سه‌ربه‌خۆی ئاڵمان، باس له‌ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و تێرۆره‌ به‌ده‌ستی ئێران کراوه‌ و ئێرانی تێدا مه‌حکوم کراوه‌؛ وڵاتانی ئوروپایی سه‌فیره‌کانیان [باڵیۆز] له‌ ئێرانێ به‌ ئێعتراز به‌ ئه‌و تێرۆره‌ ده‌کێشنه‌وه‌، ئه‌و نه‌تیجه‌یه‌ ده‌دا به‌ ده‌ست ئێمه‌وه‌ که‌ تێرۆر ناتوانیت له‌ لایه‌ن وڵاتێکه‌وه‌ له‌ وڵاتێکی دیکه‌دا ئه‌نجام بدریت بێ ئه‌وه‌یکه‌ سه‌فاره‌تی ئه‌و ولاته‌ ڕۆڵی کاریگه‌ری وسه‌ره‌کی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تێرۆره‌ یان ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ یان ئه‌و ئیقدامه‌ دا نه‌گێڕابێت. که‌وابوو، ئه‌گه‌رله‌ ئه‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ بۆی بڕۆینه‌ پێش، ده‌توانین بڵێین که‌ سه‌فاره‌تی ئێران له‌ ئاڵمان له‌ واقیعدا، ئه‌نجامده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر و سازمانده‌ری حه‌ره‌که‌تی کرده‌وه‌ تێرۆریستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بوو، له‌ ئه‌و جێگایه‌ی که‌ هاتۆته‌ ئاڵمان و شاری بێرلن."

به‌ پیی راپۆرته‌کانی میدیا کان حوسین موسویان، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ئێران ئیدعا ده‌کات زانیاری ناوکی بو ئه‌مریکا دابین کردوه‌، رووی له‌ ئه‌مریکا کردوه‌.

دوکتور کرمانج گوندی پڕۆفسۆری زانکۆی ئه‌یاله‌تی تێنێسی له‌ ناشڤیلی ئه‌مریکا ده‌لیت، وێده‌چێت موسه‌ویان ئیستا بو ئه‌مریکا گرینگی تایبه‌تی هه‌بێت.

گوندی: "حوسێنی مووسه‌ویان ئێستا به‌هایه‌کی گه‌وره‌یه‌ بو ئه‌وه‌ی له‌ چلۆنایه‌تی زانیاری نێوه‌وه‌ی ئێرانێ ، له‌ نه‌هێنێانی ئیران تێبگاتن، به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پڕۆگرامی هه‌سته‌ییان . ئه‌و مرۆڤه‌ش که‌ ئێستا لێره‌یه‌ به‌ ئه‌و جینایه‌ته‌ی، ئه‌و دیسانیش جودا له‌ جینایه‌تی که‌ له‌ ڕابردوودا هه‌یه‌‌تی، ئێستا له‌ ئه‌نستیتوتێکی ئاکادمێک، له‌ دانشگایه‌کی به‌رزی ئه‌مریکا خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ئاسانکاری بۆ نه‌کردبێتن، محاڵه‌ شتی ئاوا ڕووبداتن. به‌ڵام له‌وه‌ختێک ئه‌مریکا، که‌سێکی ئاوا ده‌هێنێتن، ئاسانکاری بۆ ده‌کاتن به‌ جۆرێک ئاوا له‌ په‌ناڕا ئه‌وه‌ بزانی؛ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ لێره‌یه‌ تازه‌ خه‌ڵک پێ ده‌زانێت، تازه‌ که‌تۆته‌ به‌ر لێنزی میدیا که‌ ئه‌و براده‌ره‌ ئاوا کابرایه‌کی جانیه‌ وئێستا له‌ یه‌کێک له‌ دانشگا گه‌وره‌کان به‌حس ده‌کاتن. ئه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌مریکا به‌ پلانێکی تایبه‌تی خۆی هێناویه‌تی که‌ سوودی لێوه‌رده‌گرێتن."

به‌ریز حامیدی ده‌ڵێت هوی وه‌رگرتنی موسه‌ویان له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ره‌نگه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بێت که‌ ئه‌مریکا بو پێوه‌ندیکانی خۆی که‌سانی نه‌رم ڕێی پی باش بن.

داخوا وه‌رگرتنی موسویان له‌ زانکویه‌کی ناسراوی وه‌ک پرنستون چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌ لایه‌ن ئوپوزیسونی ئیران و به‌ تایبه‌تی کورده‌کانه‌وه‌ به‌ دوا دا ده‌بێت، دوکتور گوندی پی وایه‌ ئه‌مریکا زیاتر له‌ ڕوانگه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه‌ چاو له‌ مه‌سه‌له‌که‌ ده‌کات و به‌ڕێز حامیدیش ئه‌مه‌ به‌ خاڵێکی لاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌زانێت.

موسوی تائیستا له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کیشه‌ی ناوکی نیوان ئه‌مریکا وئیران چه‌ندین وتار و بابه‌تی نووسیون.

له‌ ئاپریلی ساڵی 2004ی زایینی ، له‌ ڕێ و ڕه‌سمێک به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 1000 که‌سان و ئاماده‌بوونی خاتوون Monika Timmen شاره‌داری بێرڵین، بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌و کاره‌ساته‌ له‌وحه‌یه‌کیان له‌ نزێک شوێنی تێرۆره‌که‌ دامه‌زراند.

بۆ گویگرتن له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌، تکایه‌ کلێکی فایلی ده‌نگ له‌ سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی چه‌پ بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG